میللەت
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمشەو و سبەینێ لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا پلەكانی گەرما دادەبەزێت و بەراورد بە ئەمڕۆ (2-4) پلەی سیلیزی نزمتردەبێتەوە و ئاسمانیش ساماڵ دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست"میللەت" كەوتوە و تێیدا هاتوە ئەمشەو لە ئاسمانی ناوچەكانی راپەڕین، سلێمانی و ناوچە شاخاوییەكانی، هەڵەبجە و ناوچە شاخاویيەكانی و گەرمیان پێشبینیدەكرێت ئاسمان ساماڵ بێت و سبەینێ بەیانی نزمترین پلەكانی گەرمی دادەبەزێت بە (2-4) پلەی سیلیزی بە بەراورد لەگەڵ نزمترین پلەكانی گەرمی ئەمڕۆدا.
لە راگەیەنراوەكە هاتوە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر ساماڵ و كەمێك پەڵەهەور دەبێت و نزمترین پلەی گەرمی دادەبەزێت بە (1-4) پلە بە بەراورد لەگەڵ نزمترین پلەكانی گەرمی ئەمڕۆ.
ئەوەشخراوەتەرو لە دهۆك و ناوچە شاخاوییەكانیش كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت نزمترین پلەكانی گەرمی دادەبەزێت بە (1-2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لەگەڵ نزمترین پلەكانی گەرمی ئەمڕۆ.