پێشبینییەكان، نرخی یەك بەرمیل نەوت دەگاتە 100 دۆلار

هەواڵی جیهان

Alternate Text

میللەت 
بەگوێرەی پێشبینییەكان چاوەڕواندەكرێت نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازارەكانی جیهان لەمساڵدا بگاتە 100 دۆلار و لە ساڵی 2023،بەردەوام نرخەكەی بەرزتربێـتەوە.

 ئاماژەبەوەكراوە خواست لەسەر نەوت زیادیكردوە و لەهەمانكاتدا ئاستی بەرهەمهێنان كەمترە لەو رێژەیە،بۆیە پێشبینیدەكرێت نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا بگاتە 100 دۆلاری ئەمریكی و لە هەمانكاتدا بەشێك لە بەرهەمهێنەرانی نەوت كە ئابوری گەشەكردویان هەبوە لە ساڵی 2000ەوە هاوشێوەی ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانیان كەمینەكردوە.

پێشبینیەكە لەلایەن بانكی گوڵدمان ساكسەوەكراوە كە پێشتر پێشبینی كردبو نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازارەكانی جیهان لە سەرەتای ئەمساڵدا بگاتە 80 دۆلار و ئاستی پێشبینیەكەی نزیك بوە و لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوت بە 85دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

زۆرترین خوێنراو