قەڵەوی ئەم منداڵە ئاسایی نییە

لایف ستایڵ

Alternate Text

میللەت 
ئەم خرپنییە سروشتی نییە و بە هۆی هەڵە بەكارهێنانی دەرمانەوەیە. 

 ئەمە حاڵەتی كۆنیشانەی كوشینگە و زۆر هۆكاری هەیە،بەڵام باوترینیان بریتییە لە بەكارهێنانی دەرمانی ستیرۆید بۆ ماوەیەكی زۆر.

زۆرجار رویداوە كە لە منداڵی بچوكدا مەڵهەم بۆ سوتانەوەی پەناران و ناوگەڵی منداڵەكە بەكارهاتوە بە بێ رێنمایی پزیشك و بۆ ماوەیەكی درێژ و ئەنجامەكەی بەم حاڵەتە بەكۆتا هاتوە.
كوشینگ، گرفتارییەكی زۆر توشی منداڵەكە دەكات ئەگەر بە هەستیارییەوە مامەڵەی لەگەڵ نەكرێت.

كوشینگ، زۆر كێشە دروست دەكات و لەوانە كاریگەرییەكی راستەوخۆی لەسەر باڵا هەیە،وا دەكات مناڵەكە قەڵەو كورت دەربچێت.

یەكێك لە مەترسییەكانی ئەم حاڵەتە كاتێك دەستپێدەكات ئەگەر ئەو دەرمانەی كە هۆكاری حاڵەتەكەیە لە پڕێكدا رابگیرێت بۆیە بێ رێنمایی پزیشك نابێت نە دەست بە دەرمانی ستیرۆید بكرێت و نە راستەوخۆش رابگیرێت گەر بۆ ماوەیەكی زۆربەكارهاتبوو. 

 وەرگیراوە لە د. زانیار هیوا فەریق، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان

زۆرترین خوێنراو