گەشتە ئاسمانییەكانی هیندستان و ژاپۆن بۆ ئەمریكا بەهۆی تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە هەڵوەشێنرایەوە

هەواڵی جیهان

Alternate Text

میللەت 
ئەمرۆ گەشتە ئاسمانییەكانی  هیندستان و ژاپۆن بۆ ئەمریكا هەڵوەشێندرایەوە و هەندێك لە گەشتەكانی ئەمریكاش بە هەمان شێوە رەتكرایەوە و ئاماژە بەوەكراوە رۆژی چوارشەممە دەستدەكرێت بە كاركردنی تۆڕی نەوەی پێنجەم كە بە 5G ناسراوە و هۆكاری راگرتنی گەشتەكانیش پەیوەندیی بەو هەنگاوەوە هەبوە.

 دوای چەند خولەكێك لە بڕیاری راگرتنی گەشتی كۆمپانیاكانی هیندستان و ژاپۆن،كۆمپانیا هێڵی ئاسمانی ئیماراتیش گەشتەكانی بەرەو ئەمریكا هەڵوەشێندرایەوە خرایە سبەینێ چوارشەممە كە ئەوەش پەیوەندیی بەكاركردن بە تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە لە چەند فرۆكەخانەیەكدا هەبوە . 

پێشتر دو كۆمپانیای بواری پەیوەندییكردنی ئەمریكا سوربون لەسەر كاركردن بە جێبەجێكردنی 5G  ، بەڵام وەزیری گواستنەوەی ئەمریكا داوایكرد ئەو هەنگاوە دوابخرێـت بۆ 5ی كانونی دوەم و دوای ئەو وادەیەش دوو هەفتەی دیكە درێژكرایەوە. 

زۆرترین خوێنراو