میلله‌ت
فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه بۆ ماوه‌یەکی کاتی گه‌شته‌كانی ڕاده‌گرێت.
فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگهیناد: به‌هۆی ئه‌و شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه، لە ئێستادا بۆ ماوەیەکی کاتی و تا ئاسایی بوونەوەی ماوەی بینین گه‌شته‌کانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگیراوە.
ده‌شڵێت " کاریگەری ئه‌و شەپۆلی خۆڵبارینه بۆتە ھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه فرۆکەخانە تا ئاسایی بوونه‌وه‌ی ماوه‌ی بینین دابخرێت.